← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئێستا کچێک نیشتمانمە
شێرکۆ بێکەس٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
من چیم ئەویست لە نیشتمان جگە لەوەی کە نانێک و کە کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بە حورمەت و مشتێ هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستیی و پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئازادی و عەشقم باتێ من چیم دەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ بۆیە ئیتر نیوەشەوێ دەروازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ بە ئێجگاری چوومە دەرێ ئێوارەیە و لە سەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم نیشتمانی کۆن خەریکە دابچێت و ئاوا ببێ تۆزێکی تر نیشتیمانە تازەکەی خۆم ڕۆزانا هەڵدێ و پێکەوە وەک دوو پرسیاری نێر و مێ تازەو و تینوو کەڵەگەتتر لە دروشم و لە منارە و چون بای بێباک لە دیوار و لە جوگرافیایی حەرام و دیرۆکی ترس هەردوو بە جووت قۆڵ لە قۆڵی یەکتریدا گوڵ بە دەم و هەتاو لە چاو سەربەرەوژوور ئەبینەوە بۆ ئەو باخچەیەی عەشق و خەونەی نە زەرد ئەبێ و نە پیر ئەبێ و نە ئەیژمرێ
Min çîm ewîst le nîştiman Cige lewey ke nanêk û Ke kuncêkî dilnyayî û Gîrfanêkî be hurmet û Miştê hetawî aram û Baranêkî xoşewîstyî û Pencereyekî kirawey ser azadî û eşqim batê Min çîm dewîst lewe ziyatir û Neydamê Boye îtir nîweşewê Derwazekeym şikand û Çûme derê be êcgarî çûme derê Êwareye û le ser cadey Seholeke rawestawim Nîştimanî kon xerîke dabçêt û awa bibê Tozêkî tir nîştîmane tazekey xom rozana heldê û pêkewe Wek dû pirsiyarî nêr û mê Tazew û tînû Kelegetir le diruşm û le minare û Çun bay bêbak le dîwar û Le cugrafyayî heram û Dîrokî tirs herdû be cût Qol le qolî yektirîda Gul be dem û hetaw le çaw Serberewjûr ebînewe Bo ew baxçeyey eşq û xewney Ne zerd ebê û ne pîr ebê û Ne eyjimirê