← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ڕوومەت وەک گوڵی بێگەرد (فریشتە)
قادر دیلان٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد زوڵفی خاو ئاوریشمێکی زەرد چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە باڵای وا دەمێکی وا تەنگ ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ وا دیارە من نەمدیوە لەو چەشنە بەژن یا کەمەر لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ لاملێکی وا جوان و کاڵ جوانێکە تاک وەک فریشتە ئاخ وەسفی من زۆر درشتە من هەر ئەوەندەم لە دەست دێ کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ پێشکەشی کەم یەک هەناسە پڕ لە پەرستن لە تاسە
Rûmetî wek gulî bêgerd Zulfî xaw awrîşimêkî zerd Çawî kal egerçî nerme Belam nîgay êcgar germe Balay wa demêkî wa teng Endamî awa şox û şeng Wa dîyare min nemdîwe Lew çeşne bejn ya kemer Lew renge kulmî geş û al Lamlêkî wa ciwan û kal Ciwanêke tak wek firîşte Ax wesfî min zor dirişte Min her ewendem le dest dê Ke dêt wek kew têper ebê Pêşkeşî kem yek henase Pir le peristin le tase