← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بەهاران
کاڵێ ئاتەشی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بەهاران کاتێ گوڵ پشکووت لە گوڵزاری گوڵەندامان خوداوەندی جوانی هاتە بانێژی دڵارامان چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران ئەوا بووکی بەهاریشم گەڕا وەک ڕۆژی ڕێی شادان بووە سەرداری گوڵزاران لەگەڵ چینی پەریزادان چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران پەڕەندەی چەم چریکاندی لە چیمەنزاری نازداران ئەوا بۆنی گوڵان پرت بوو لەنێو ئاهەنگی دڵداران چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران لە کاتێ هەر دڵێ مەست بوو بە مسک و عەمبەر و لێوان لەوێدا لەو هەوارگەیە کە زۆرجار لێی ئەبین میوان چووزە پوونگەی پای بەفراوی دەشت و کۆساران گوڵ و گوڵغونچەی بەهاری ئەوەڵ بەهاران
Beharan katê gul pişkût le gulzarî gulendaman Xudawendî ciwanî hate banêjî dilaraman Çûze pûngey pay befrawî deşt û kosaran Gul û gulxunçey beharî ewel beharan Ewa bûkî beharîşim gera wek rojî rêy şadan Buwe serdarî gulzaran legel çînî perîzadan Çûze pûngey pay befrawî deşt û kosaran Gul û gulxunçey beharî ewel beharan Perendey çem çirîkandî le çîmenzarî nazdaran Ewa bonî gulan pirt bû lenêw ahengî dildaran Çûze pûngey pay befrawî deşt û kosaran Gul û gulxunçey beharî ewel beharan Le katê her dilê mest bû be misk û ember û lêwan Lewêda lew hewargeye ke zorcar lêy ebîn mîwan Çûze pûngey pay befrawî deşt û kosaran Gul û gulxunçey beharî ewel beharan