← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
پەپوولەی ئازادی
ژینا سەقزی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بۆ مەزرای ئاواتی من تۆی نەوگوڵی عیشق و وەفاداری بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم ئەتۆی ئاوازی دڵداری لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو لە بیرت چوو ئەو شەوە ئاسمانی ژین ئەستێرەباران بوو مەلی ڕۆح لە عیشقی تۆ ئەی نازەنین مەست و غەزەلخوەن بوو وەرە دیسان با لە نێو عیشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕووناکی ڕووکەین لە قیبلەی وەفا سەرمەستی و سەفا هەردوو بە دڵپاکی پەپوولەی ئازادی ناو باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین بەخوا زۆر حەیفە گوڵم ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین لە بەحری بێپەیی ژیان عیشقی تۆ لە دڵ کەشتی ئاواتم بوو خۆشەویستی و میهری تۆ گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
Bo mezray awatî min toy newgulî îşq û wefadarî Bo gulşenî pir gulî jînim etoy awazî dildarî Le behrî bêpeyî jiyan îşqî to le dil keştî awatim bû Xoşewîstî û mîhrî to germî jînî min rêgay necatim bû Pepûley azadî naw baxçey dildarî û îşq û sefa bûyn Bexwa zor heyfe gulim ême be carê le yek ciya bûyn Le behrî bêpeyî jiyan îşqî to le dil keştî awatim bû Xoşewîstî û mîhrî to germî jînî min rêgay necatim bû Le bîrit çû ew şewe asmanî jîn estêrebaran bû Melî roh le îşqî to ey nazenîn mest û xezelxwen bû Were dîsan ba le nêw îşqî weslî to bimxate rûnakî Rûkeyn le qîbley wefa sermestî û sefa herdû be dilpakî Pepûley azadî naw baxçey dildarî û îşq û sefa bûyn Bexwa zor heyfe gulim ême be carê le yek ciya bûyn Le behrî bêpeyî jiyan îşqî to le dil keştî awatim bû Xoşewîstî û mîhrî to germî jînî min rêgay necatim bû