← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

با بچینە سەر وەیس

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

با بچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
تۆبە لە گشتێک هاوار نەک لە دڵداری
گیان گیان و گیان و گیان گیان نازدارەکەم
نیوەشەو ڕابورد هاوار ئینتیزارەکەم

با بچینە سەر وەیس بلاڵینەوە
خەرمانێ لە گوڵ هاوار بماڵینەوە
گیان گیان و گیان و گیان گیان ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ هاوار شەو پاییزەکەم
بەری ڕەنگاوڕەنگ هاوار شەو پاییزەکەم

با بچینە سەر وەیس وەیسی خۆمانە
پرسیاری لێ کەین هاوار خەتای کاممانە
گیان گیان و گیان و گیان گیان نازدارەکەم
نیوەشەو ڕابورد هاوار ئینتیزارەکەم
Ba biçîne ser Weys be tobekarî
Tobe le giştêk hawar nek le dildarî
Giyan giyan û giyan û giyan giyan nazdarekem
Nîweşew raburd hawar întîzarekem

Ba biçîne ser Weys bilalînewe
Xermanê le gul hawar bimalînewe
Giyan giyan û giyan û giyan giyan azîzekem
Mîwey rengawreng hawar şew payîzekem
Berî rengawreng hawar şew payîzekem

Ba biçîne ser Weys Weysî xomane
Pirsyarî lê keyn hawar xetay kammane
Giyan giyan û giyan û giyan giyan nazdarekem
Nîweşew raburd hawar întîzarekem