← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەیلی وڵات

نەجمەدین غوڵامی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

چەند ڕۆژێکە دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات ئەکا
چاوم مەیلی سەرچنار و شنە و ئاوی وڵات ئەکا

ئەی نیشتمان ئێمە بێ تۆ ڕووبارێکین ڕۆخمان کوژراو
ئێمە لێرە ئێمە بێ تۆ بەهارێکین گوڵمان کوژراو

خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانییەک دەهاتمەوە
لە شەقاما لە کۆڵانا وەک پەپوولە ئەخولامەوە

ئەی نیشتمان قەزای بەفری کوێستانەکەت لە ئێرە خەم
قەزای هۆبەی گەرمیانەکەت سەد هەزار جار لە ئێرە خەم

چۆلەکەی سەر هەر چڵێکت سەد کەناری ئێرە دێنێ
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت سەد فریشتەی ئێرە دێنێ

چۆن بیر دەچێ بادەی ئەوێ و چپە و ڕازی دڵدارانی
گەڵای زەردی پیرەدار و کوانووی گەرمی ئێوارانی
Çend rojêke dilim meylî êwaranî wilat eka
Çawim meylî Serçinar û şine û awî wilat eka

Ey nîştiman ême bê to rûbarêkîn roxman kujraw
Ême lêre ême bê to beharêkîn gulman kujraw

Xozge dekra leser balî goranîyek dehatmewe
Le şeqama le kolana wek pepûle exulamewe

Ey nîştiman qezay befrî kwêstaneket le êre xem
Qezay hobey Germyaneket sed hezar car le êre xem

Çolekey ser her çilêkit sed kenarî êre dênê
Şerm û bizey her şoxêkit sed firîştey êre dênê

Çon bîr deçê badey ewê û çipe û razî dildaranî
Gelay zerdî pîredar û kwanûy germî êwaranî