← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئێوارەیە

کاروان عوسمان
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دەسە چیتر نەمامی حەز لە خاکی دڵما مەڕوێنە
ئێوارەیە دەمەگەڕێ و شەقامەکە مەهەژێنە
ئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەڕێ و شەقامەکە مەهەژێنە

ئێوارە دێ و خەڵکی هەموو چاوەڕوانن
تا تێپەڕی و بە تاسەوە بۆت بڕوانن
منیش وەکوو ئەو لاوانە چاوم تینووی سەرنجێکە
تامەزرۆیە و سەرنج ئەدا لە نیگای ئەو چاوە شینە
تێئەپەڕی و هەنگاوەکان ونت ئەکەن
ئەی شۆخەکە هەنگاوەکان بۆ کوێت دەبەن
ون ئەبیت و ئەم لاوانە بە شوێنتا بێ سەر و شوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەڕێ و شەقامەکە مەهەژێنە
Dese çîtir nemamî hez le xakî dilma merwêne
Êwareye demegerê û şeqameke mehejêne
Ew lawaney leser rête dilyan miştê goşt û xwêne
Êwareye û demegerê û şeqameke mehejêne

Êware dê û xelkî hemû çawerwanin
Ta têperî û be tasewe bot birwanin
Minîş wekû ew lawane çawrm tînûy serincêke
Tamezroye û serinc eda le nîgay ew çawe şîne
Têeperî û hengawekan winit eken
Ey şoxeke hengawekan bo kwêt deben
Win ebît û em lawane be şwênta bê ser û şwêne
Êwareye û demegerê û şeqameke mehejêne