← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
فاتمۆکێ
ڕەمەزان گەرمیانی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
تەمەن کۆترێکی نامۆیە و لە هێلانەی هیچ بەهارێ ئۆقرە ناگرێ بەختیش درەختێکی زڕاو بەری ڕەنجم بۆ هیچ بازاڕێ نابرێ ئاسۆیەکم مات و مەلوول هەتا ئێستا خۆرم لێ هەڵنەهاتووە دەریایەکم شەپۆلەکانم ون بووە و تاسەم بە دوای چەما چووە بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵیندی گەنجی وەستاوم شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەر چاوم شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەسهێنانی لاویمە فاتمۆکێ کوێستانمان کێلەشینە کێلگەردن بۆت وەرگێڕام لەو دینە ئەی هاوار بەهار بڕوات هاوینە فاتمۆکێ خۆشە گشت ڕۆژ بتبینم ئەی هاوار دەرچێ گیانی شیرینم فاتم گیان یاخوا مەرگت نەبینم فاتمۆکێ شەوێکی ساردی زستان ئەی هاوار دوور بووین لە کۆڕی دۆستان فاتمۆکێ گیان لە من زیز بوون چاومەستان باوانم بۆم نەهات بەندە و بەستان کێلگەردن بۆم نەهات بەندە و بەستان فاتمۆکێ خوا غەزەب لەو باوکەت بگرێ فاتمۆکێ خوا غەزەب لەو بابەت بگرێ ئەی هاوار سەریان لە هەردووکمان شێوان ئەی هاوار چۆن سەریان وە لێم شێوان فاتمۆکێ کێلگەردن کە تۆ هاتی بەهار هات ئەی هاوار بۆنی گوڵ و گوڵزار هات کێلگەردنێ کە یاری چاو بە خومار هات باوانم دەرمانی دەردەدار هات ئەی هاوار دەرمانی دەردەدار هات
Temen kotrêkî namoye û le hêlaney hîç beharê oqre nagrê Bextîş dirextêkî ziraw berî rencim bo hîç bazarê nabrê Asoyekim mat û melûl heta êsta xorim lê helnehatuwe Deryayekim şepolekanim win buwe û tasem be dway çema çuwe Be sersamî leser lutkey bilîndî gencî westawim Şirîtî ’umrî rabirdûm wekû xew dête ber çawim Şirîtî çî? serapa serguriştey na’umêdîme Filîmî pir le nasorî hereshênanî lawîme Fatmokê kwêstanman kêleşîne Kêlgerdin bot wergêram lew dîne Ey hawar behar birwat hawîne Fatmokê xoşe gişt roj bitbînim Ey hawar derçê gyanî şîrînim Fatim gyan yaxwa mergit nebînim Fatmokê şewêkî sardî zistan Ey hawar dûr bûyn le korî dostan Fatmokê gyan le min zîz bûn çawmestan Bawanim bom nehat bende û bestan Kêlgerdin bom nehat bende û bestan Fatmokê xwa xezeb lew bawket bigrê Fatmokê xwa xezeb lew babet bigrê Ey hawar seryan le herdûkman şêwan Ey hawar çon seryan we lêm şêwan Fatmokê kêlgerdin ke to hatî behar hat Ey hawar bonî gul û gulzar hat Kêlgerdinê ke yarî çaw be xumar hat Bawanim dermanî derdedar hat Ey hawar dermanî derdedar hat