← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
نیشانەی پیری
بەهجەت یەحیا٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
نیشانەی پیری دیاریدا لە ڕووم سەراپا وێنەی بەفر سپی بووم ئەستوونی باڵام لەنگە و چەمیوە کاسەی تەمەنم هاتۆتە نیوە سەرنج چەن ئەدەم نابینم تۆزقاڵ ڕێ هەڵا ئەکەم هەر وەکوو مناڵ سەیرە بە پیری تازە پێ ئەگرم دارەدارەم دێ و دەسی ڕێ ئەگرم پەشمە ئامانجم زیندەچاڵ کرا ڕەنجم پێوانەی پایەماڵ کرا خەرمانی ژیری شەن و کەو ئەکەم بە ئاگا نایەم تاسەی خەو ئەکەم داخم ئەو خەمە ئەنجامی تەمەن هەندێ بێهوودە کێشانەی ئەکەن نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری پڕە لە وانە و ئەزموونی ژیری
Nîşaney pîrî diyarîda le rûm Serapa wêney befir spî bûm Estûnî balam lenge û çemîwe Kasey temenim hatote nîwe Sernic çen edem nabînim tozqal Rê hela ekem her wekû minal Seyre be pîrî taze pê egrim Daredarem dê û desî rê egrim Peşme amancim zîndeçal kira Rencim pêwaney payemal kira Xermanî jîrî şen û kew ekem Be aga nayem tasey xew ekem Daxim ew xeme encamî temen Hendê bêhûde kêşaney eken Nazanin rewtî qonaxî pîrî Pire le wane û ezmûnî jîrî