← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
مستەفا دادار٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە بۆ ژیانم خوێنی دڵە دڵ کە بولبولی سەرچڵە شەیدایە بۆ ڕووی ئەو گوڵە خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم دڵم ئەڵێ نەک زوبانم خۆشم ئەوێ نیشتیمانم دڵم ئەڵێ نەک زوبانم خۆشم ئەوێ کوردستانم خۆشەویستیی نیشتیمانم بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم خۆشەویستیی کوردستانم بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ ئەم کوردستانەم خۆش ئەوێ خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ ئەم نیشتیمانەم خۆش ئەوێ تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ قەت لەبەر چاوم ناکەوێ خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم کانگای هیوا و ئاواتەکەم
Xoşim ewê wilatekem Kangay hîwa û awatekem A em hewa û aw û gile Bo jyanim xwênî dile Dil ke bulbulî serçile Şeydaye bo rûy ew gule Xoşim ewê wilatekem Kangay hîwa û awatekem Dilim elê nek zubanim Xoşim ewê nîştîmanim Dilim elê nek zubanim Xoşim ewê kurdistanim Xoşewîstîy nîştîmanim Bote serlewhey îmanim Xoşewîstîy kurdistanim Bote serlewhey îmanim Xoşim ewê wilatekem Kangay hîwa û awatekem Xoşim ewê, xoşim ewê Em kurdistanem xoş ewê Xoşim ewê, xoşim ewê Em nîştîmanem xoş ewê Ta lêdanî dil esrewê Qet leber çawim nakewê Xoşim ewê wilatekem Kangay hîwa û awatekem