← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
شەوی یەڵدا
عادڵ هەورامی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەم شەوە شەوی یەڵدایە هەی سیما خامۆشە دیوەخانم بێ چرایە ئەی دڵم پەرۆشە شەرمە شەرمە شەرمی ناوێ شیوەنم جارییە بێرە ناو هەناسەمەوە ئاهم ناچارییە باخی بەهار مەتۆرێنە ئەی گوڵی نێو دیدەم سەمای چاوانم بە ئێشە ئەی زامی نەدیدەم نا نا نا نابێ نابێ نابێ لەم دڵەم بتۆرێی بە ماچی دڵ پاراوم کە تاوانە بگۆڕێی نیگای چاوێ جار بە جارێ ئەی نوێم دەکاتەوە پەنجەرەی یادگاریی کۆنم ئەی لێ دەکاتەوە بۆ بۆ بۆ بۆ نازێ نازێ زامم پێ دەنۆشی دەمخەیتە بەردەم ئازاری خەیاڵی و ڕەشپۆشی ئەم شەوە شەوی یەڵدایە هەی سیما خامۆشە دیوەخانم بێ چرایە ئەی دڵم پەرۆشە شەرمە شەرمە شەرمی ناوێ شیوەنم جارییە بێرە ناو هەناسەمەوە ئاهم ناچارییە
Em şewe şewî yeldaye hey sîma xamoşe Dîwexanim bê çiraye ey dilim peroşe Şerme şerme şermî nawê şîwenim carîye Bêre naw henasemewe ahim naçarîye Baxî behar metorêne ey gulî nêw dîdem semay çawanim be êşe ey zamî nedîdem Na na na nabê nabê nabê lem dilem bitorêy Be maçî dil parawim ke tawane bigorêy Nîgay çawê car be carê ey nwêm dekatewe Pencerey yadgarîy konim ey lê dekatewe Bo bo bo bo nazê nazê zamim pê denoşî Demxeyte berdem azarî xeyalî û reşpoşî Em şewe şewî yeldaye hey sîma xamoşe Dîwexanim bê çiraye ey dilim peroşe Şerme şerme şermî nawê şîwenim carîye Bêre naw henasemewe ahim naçarîye