← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
باران بارانە
ئیبراهیم حەزین٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بارانە بارانە ئەی هەوای بارانەی شەوێ قۆڵتم بۆ بکە بە سەرین ئەی بە جووت خەومان لێ بکەوێ ئەرێ لە *؟ ئەی هاوار بناسە دەنگم گیان تۆزی غەریبی ئەی هاوار نیشتووە لە ڕەنگم بارانە بارانە ئەی هەوای بارانەی شەوێ قۆڵتم بۆ بکە بە سەرین ئەی بە جووت خەومان لێ بکەوێ ئمجا دەستم لێ مەدە ئەی هاوار با نەکولێمەوە توخوا وەک مارانگەزان گیانەکەم با نەتلێمەوە بارانە بارانە ئەی هەوای بارانەی شەوێ قۆڵتم بۆ بکە بە سەرین ئەی بە جووت خەومان لێ بکەوێ
Barane barane ey heway baraney şewê Qoltim bo bike be serîn ey be cût xewman lê bikewê Erê le *? ey hawar binase dengim Gyan tozî xerîbî ey hawar nîştuwe le rengim Barane barane ey heway baraney şewê Qoltim bo bike be serîn ey be cût xewman lê bikewê Imca destim lê mede ey hawar ba nekulêmewe Tuxwa wek marangezan gyanekem ba netlêmewe Barane barane ey heway baraney şewê Qoltim bo bike be serîn ey be cût xewman lê bikewê