← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

عەمرەکەم خەجێ

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دەست لە بانی دەست عەزیزم هەر خزمەتکارم
بە جوابدانەکەت بەوەڵڵا هەر منەتبارم
عەمرەکەم خەجێ ماڵ لە میرەدێ
مەمک زەردەبێ مەیلت دا بە کێ
من بۆت نەماوم
لە دووری باڵات عەزیزم ڕەش بووە هەناوم

هەستە بێ بۆ لام گیان و گیان وەک جاری جاران
بە کوێری دوژمن تۆ بی و خوا بە دیدەی یاران
عەمرەکەم خەجێ ماڵ لە میرەدێ
مەیلت دا بە کێ مەمک زەردەبێ
من بۆت نەماوم
هەی لە دووری باڵات بەبیللا ڕەش بووە هەناوم

هەتا مەیلت بوو بەقوربان بە مەیلت ژیام
ئێستا بێ مەیلی دە بڕۆ دەی ئەمنیش دڵنیام
عەمرەکەم خەجێ ماڵ لە میرەدێ
مەمک زەردەبێ مەیلت دا بە کێ
من بۆت نەماوم
لە دووری باڵات ئەی هاوار ڕەش بوو هەناوم
Dest le banî dest ’ezîzim her xizmetkarim
Be cwabdaneket bewella her minetbarim
’emrekem xecê mal le mîredê
Memk zerdebê meylit da be kê
Min bot nemawim
Le dûrî balat ’ezîzim reş buwe henawim

Heste bê bo lam gyan û gyan wek carî caran
Be kwêrî dujmin to bî û xwa be dîdey yaran
’emrekem xecê mal le mîredê
Meylit da be kê memk zerdebê
Min bot nemawim
Hey le dûrî balat bebîlla reş buwe henawim

Heta meylit bû bequrban be meylit jyam
Êsta bê meylî de biro dey emnîş dilnyam
’emrekem xecê mal le mîredê
Memk zerdebê meylit da be kê
Min bot nemawim
Le dûrî balat ey hawar reş bû henawim