← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
خەون لە خەودا (دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ)
دەرون کاروان٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ لەسەر جێی بەر مانگەشەوێ خۆم خزاندە سەر جێی فێنک نەمهێشت بەر هەناسەم کەوێ زۆر بە ئەسپایی و بە نەرمی دەمم برد بۆ لێوی گەرمی چاوی هەڵهێنا و پێی گوتم خەونم ئەدی تۆ هاوسەرمی نەیهێشت هەستم گرتی دەستم، لێوی گەستم موچڕکێکی خۆشی دایگرت سەرتاپای هەناو و هەستم بە سەرسامی بە ناکامی، بێ ئارامی بەجێم هێشت بەهەشتی خەونم چاوم پڕ بوو لە گریانێ پێکڕا تا مەلابانگدانێ تێکئاڵان و دەس لە ملانێ لە ناکاو دەنگی مەلا هات دایبڕیم لە بەژنی جوانێ نەیهێشت هەستم گرتی دەستم، لێوی گەستم موچڕکێکی خۆشی دایگرت سەرتاپای هەناو و هەستم
Dwênê şew bînîm le xewê Leser cêy ber mangeşewê Xom xizande ser cêy fênk Nemhêşt ber henasem kewê Zor be espayî û be nermî Demim bird bo lêwî germî Çawî helhêna û pêy gutim Xewnim edî to hawsermî Neyhêşt hestim Girtî destim, lêwî gestim Muçrikêkî xoşî daygirt Sertapay henaw û hestim Be sersamî Be nakamî, bê aramî Becêm hêşt beheştî xewnim Çawim pir bû le giryanê Pêkra ta melabangidanê Têk’alan û des le milanê Le nakaw dengî mela hat Daybirîm le bejnî cwanê Neyhêşt hestim Girtî destim, lêwî gestim Muçrikêkî xoşî daygirt Sertapay henaw û hestim