← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
لەبەرچی شێتت کردم
میکائیل مەهابادی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم لەبەر چی شێتت کردم عەزیزم دڵت بە تاڵان بردم عەزیزم ئاهی دەروونم دیسان هەڵساوە خەم ئەبارێنێ بەملا و بەولاوە دیسان ڕەنگەکەم زەرد هەڵگەڕاوە دڵم وەک ئاگر وا داگیرساوە ئاسۆی دڵداریم بە تەم گیراوە خەندە و دڵداریم و فرمێسکی چاوە هەر بۆیە کز بووم هێزم بڕاوە لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم مەلی دڵداریم لانەی ڕووخاوە بێ هاودەرد ماوم شوێنم نەماوە ڕوو لە کوێ ئەکەم ئەڵێن بەولاوە نازانم چ بکەم بەندم لەم داوە دەرچوونم نییە تا تەمەن ماوە وشەی سەر زارم هەر تۆی یارەکەم غونچەی جوانی ناو گوڵزارەکەم لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم شەرت بێ دڵت ڕابگرم هەتا ئەو ڕۆژەی دەمرم گوڵی ئاواتم سیس و ژاکاوە شەمی دڵداریم تینی نەماوە نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم دوور لە زولفی تۆ کافر بە حاڵم من مان و مەرگم ڕازیبوونتە سۆز و ئاوازم هات و چوونتە لەبەر چی شێتت کردم دڵت بە تاڵان بردم
Leber çî şêtit kirdim dilit be talan birdim Leber çî şêtit kirdim ’ezîzim dilit be talan birdim ’ezîzim Ahî derûnim dîsan helsawe xem ebarênê bemla û bewlawe Dîsan rengekem zerd helgerawe dilim wek agir wa dagîrsawe Asoy dildarîm be tem gîrawe xende û dildarîm û firmêskî çawe her boye kiz bûm hêzim birawe Leber çî şêtit kirdim dilit be talan birdim Melî dildarîm laney rûxawe bê hawderd mawim şwênim nemawe Rû le kwê ekem elên bewlawe nazanim çibkem bendim lem dawe Derçûnim nîye ta temen mawe Wişey ser zarim her toy yarekem xunçey cwanî naw gulzarekem Leber çî şêtit kirdim dilit be talan birdim Şerit bê dilit rabgirim heta ew rojey demirim Gulî awatim sîs û jakawe şemî dildarîm tînî nemawe Nexoş û mestî dû çawî kalim heqim be deste eger binalim Be xemzey çawit be xendey zarit birdyan be xaret xew û xeyalim Dûr le zulfî to kafir be halim Min man û mergim razîbûnte soz û awazim hat û çûnte Leber çî şêtit kirdim dilit be talan birdim