← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەرزاڵێ

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەرزاڵێ براکەم هەرزاڵێ
هەرزاڵ چەترە لە مالێ
ئەو چۆپیکێشە چۆپی ئەکێشێ
لە خوام گەرەکە هیچ کوێنەی نەیشێ
هەرزاڵێ براکەم هەرزاڵێ
هەرزاڵ چاترە لە مالێ
یان بە گوڵباخی یان بە گوڵەزەردە
یان بە نازی خۆت بمکە پەروەردە
هەرزاڵێ براکەم هەرزاڵێ
هەرزاڵێ دڵە گیان هەرزاڵێ
هەرزاڵ چاترە لە مالێ
دەسڕەکەی دەست عەرزی دەماڵێ
توخوا چۆپیکێش چۆپیت بە لەنگەر
هەر وەک پێشمەرگە ڕوو بکە لە سەنگەر
هەرزاڵێ براکەم هەرزاڵێ
هەرزاڵ چاترە لە مالێ
Herzalê birakem herzalê
Herzal çetre le malê
Ew çopîkêşe çopî ekêşê
Le xwam gereke hîç kwêney neyşê
Herzalê birakem herzalê
Herzal çatre le malê
Yan be gulbaxî yan be gulezerde
Yan be nazî xot bimke perwerde
Herzalê birakem herzalê
Herzalê dile gyan herzalê
Herzal çatre le malê
Desrekey dest ’erzî demalê
Tuxwa çopîkêş çopît be lenger
Her wek pêşmerge rû bike le senger
Herzalê birakem herzalê
Herzal çatre le malê