← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بەیان بەیان
حوسێن خاڵدار٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بەیان بەیان بەیانە ئەی خودا بەیان دیارە ئەرێ بەیان کێوێکە نازەنین وا لە هەوشارە ئەرێ بە بەرزی بەیان نازەنین خەم لە دڵم بارە ئەرێ غەمزەی چاوەکەی وەی وەڵا خستوومی بە داو ئەرێ وەکوو کۆترێ کاڵێ گیان کەوتبێتە ناو داو ئەرێ ئەوگار و زامدار وەی خودا پەڕۆپۆشت کا ئەرێ گیرۆدەی قەفەس نازەنین قاپیی داخراو بەیان بەیان بەیانەوە نازەنین بەیانم بەرزە ئەرێ لە دوای لەدەسچوون نازەنین مردنم فەرزە ئەرێ بە نیونیگای ناز وەی خودا پێکای دڵەکەم ئاخر ئێستاش ئازیز گیان وەی خودا من بوڵبوڵەکەم ئەرێ بە ڕۆژ و بە شەو نازەنین لەسەر چڵێکم ئاخر ئەڵێم بۆ نەهات وەی خودا تاقەگوڵەکەم بەیان بەیان بەیانە ئەی خودا بەیان دیارە ئەرێ بەیان کێوێکە نازەنین وا لە هەوشارە ئاخر بە بەرزی بەیان نازەنین غەم لە دڵم بارە ئەرێ بە بەرزی بەیان نازەنین غەم لە دڵم بارە
Beyan beyan beyane ey xuda beyan dyare Erê beyan kêwêke nazenîn wa le hewşare Erê be berzî beyan nazenîn xem le dilim bare Erê xemzey çawekey wey wela xistûmî be daw Erê wekû kotrê kalê gyan kewtibête naw daw Erê ewgar û zamdar wey xuda peropoşt ka Erê gîrodey qefes nazenîn qapîy daxraw Beyan beyan beyanewe nazenîn beyanim berze Erê le dway ledesçûn nazenîn mirdinim ferze Erê be nîwnîgay naz wey xuda pêkay dilekem Axir êstaş azîz gyan wey xuda min bulbulekem Erê be roj û be şew nazenîn leser çilêkim Axir elêm bo nehat wey xuda taqegulekem Beyan beyan beyane ey xuda beyan dyare Erê beyan kêwêke nazenîn wa le hewşare Axir be berzî beyan nazenîn xem le dilim bare Erê be berzî beyan nazenîn xem le dilim bare