← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
تەماشای دولبەری من کەن
محەمەد دانیش٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بە قەد شمشادی بۆستانە بە ڕوو باغ و گوڵستانە بە لێو کەوسەر، بە چاو ساقی، بە وێنە حوور و غەلیمانە* لە سەر کێوی دڵم دایم وەکوو مووسایە* عیمرانە بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری هەموو دونیا چراخانە تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خووبانە لە نێو خوبانی عالەم تاکە ئەم شۆخە بە بێباکی دڵە گەر تۆ نەترساوی چییە وا مات و غەمناکی لە مەیدانی مەلاحەت شاسوارێکە بە چالاکی هەزار عاشق کە و تاب و تاقەتی نابێ لە مەیدانی لە لایێ جەیشی ئەگریجەی لە لایێ تیپی موژگانی تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خووبانە بە قەد شمشادی بۆستانە بە ڕوو باغ و گوڵستانە بە لێو کەوسەر، بە چاو ساقی، بە وێنە حوور و غەلیمانە* لە سەر کێوی دڵم دایم وەکوو مووسایە* عیمرانە بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری هەموو دونیا چراخانە تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خووبانە
Be qed şimşadî bostane be rû bax û gulistane Be lêw kewser, be çaw saqî, be wêne hûr û xelîmane* Le ser kêwî dilim daym wekû mûsaye* ’îmrane Be şu’ley şem’î ruxsarî hemû dunya çiraxane Temaşay dulberî min ken supasalarî xûbane Le nêw xubanî ’alem take em şoxe be bêbakî Dile ger to netirsawî çîye wa mat û xemnakî Le meydanî melahet şaswarêke be çalakî Hezar ’aşiq ke û tab û taqetî nabê le meydanî Le layê ceyşî egrîcey le layê tîpî mujganî Temaşay dulberî min ken supasalarî xûbane Be qed şimşadî bostane be rû bax û gulistane Be lêw kewser, be çaw saqî, be wêne hûr û xelîmane* Le ser kêwî dilim daym wekû mûsaye* ’îmrane Be şu’ley şem’î ruxsarî hemû dunya çiraxane Temaşay dulberî min ken supasalarî xûbane