← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
درەنگ هاتی
دانا محەمەد٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
درەنگ هاتی نیگاشیرین، ئەستێرەکەی نیوەشەوم تۆ کە تازە خونچە دەگری و من خەریکی کۆچ و ڕەوم گەرچی لای تۆ سپێدەیە و خۆر بەرەوڕووت کەوتۆتە ڕێ بەڵام لای من ئێوارەیە و زەردەپەڕم ئاوا ئەبێ درەنگ هاتی وەک ئەو گوڵەی لە دوای بەهار چرۆ بکات نە بە تاسە و نە بە خەیاڵ هەرگیز بە ڕەنگی خۆی ناگات من کە دڵم لە ناو پشکۆی خەم و ئازار ئەتوێتەوە لە توولەڕێی ژیانمدا دواهەنگاوم ئەبڕێتەوە من بە ڕنگی ئەرخەوانیم وا خەندەشم لە یاد ئەچێ دڵی سەوزم بە یەکجاری وشک بووە و وا دائەچێ تۆش بە باڵی پەپوولەیەک درەنگ هاتی بۆ سەردانم نەتزانیوە کە من ئێستا وەک ڕەشەبا سەرگەردانم
Direng hatî nîgaşîrîn, estêrekey nîweşewm To ke taze xunçe degrî û min xerîkî koç û rewm Gerçî lay to sipêdeye û xor berewrût kewtote rê Belam lay min êwareye û zerdeperim awa ebê Direng hatî wek ew guley le dway behar çiro bikat Ne be tase û ne be xeyal hergîz be rengî xoy nagat Min ke dilim le naw pişkoy xem û azar etwêtewe Le tûlerêy jyanmida dwahengawim ebrêtewe Min be ringî erxewanîm wa xendeşim le yad eçê Dilî sewzim be yekcarî wişk buwe û wa da’eçê Toş be balî pepûleyek direng hatî bo serdanim Netzanîwe ke min êsta wek reşeba sergerdanim