← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گیانە بەسیەتی

زاهیر جەلال
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

گیانە بەسیەتی لەیلێ توخوا بەسیەتی
دەرد و مەینەتی هاوار گیانە بەسیەتی

ئەجەل قوللابی لەیلێ گیر کرد لە جەرگم
نیشانم ئەدا هاوار نیشانەی مەرگم
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی

لە نەحسی چارە و لەیلێ بەختی گومڕاهم
عالەم بێزارە هاوار لە ناڵە و ئاهم
عالەم بێزار گیانە لە ناڵە و ئاهم
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی

فیدات بم گیانە لەیلێ من داخبردەی تۆم
توخوا دانیشە هاوار کەمێک لە گڵکۆم
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی
گیانە بەسیەتی لەیلێ توخوا بەسیەتی
دەرد و مەینەتی هاوار گیانە بەسیەتی
Gyane besyetî leylê tuxwa besyetî
Derd û meynetî hawar gyane besyetî

Ecel qullabî leylê gîr kird le cergim
Nîşanim eda hawar nîşaney mergim
Gyane besyetî tuxwa besyetî

Le nehsî çare û leylê bextî gumrahim
’alem bêzare hawar le nale û ahim
’alem bêzar gyane le nale û ahim
Gyane besyetî tuxwa besyetî

Fîdat bim gyane leylê min daxbirdey tom
Tuxwa danîşe hawar kemêk le gilkom
Gyane besyetî tuxwa besyetî
Gyane besyetî leylê tuxwa besyetî
Derd û meynetî hawar gyane besyetî