← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین
ئیدریس مەڕانی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کێیە دڵتی بردووە تۆی لە من دوور کردووە ئەو باڵا نەونەمامەی لە چاوی من شاردووە دڵ گیرۆدەی خەمێکە و لە تۆ دوورم دەمێکە پەروانەی تەنیایی دڵ هەر ماتڵی شەمێکە ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین من مەم و تۆ خاتوزین دەنگت دایم ها لای گوێم ئەو قەولانەی داوت پێم تۆ هەر من بەجێ دێڵی من هەر دێم و دێم و دێم ڕۆژ دێ و پەشیمانی بۆم ئەکەی چاوەڕوانی وێنەکەم لە باوەشتە و خۆت دەکەی بە قوربانی ئای وەرە گیان وەرە کیژی کوردی نازەنین بە حوکمی عاشقی جاران من فەرهاد و تۆ شیرین من مەم و تۆ خاتوزین
Kêye diltî birduwe toy le min dûr kirduwe Ew bala newnemamey le çawî min şarduwe Dil gîrodey xemêke û le to dûrim demêke Perwaney tenyayî dil her matlî şemêke Ay were gyan were kîjî kurdî nazenîn Be hukmî ’aşiqî caran min ferhad û to şîrîn Min mem û to xatuzîn Dengit daym ha lay gwêm Ew qewlaney dawit pêm To her min becê dêlî Min her dêm û dêm û dêm Roj dê û peşîmanî Bom ekey çawerwanî Wênekem le baweşte û Xot dekey be qurbanî Ay were gyan were kîjî kurdî nazenîn Be hukmî ’aşiqî caran min ferhad û to şîrîn Min mem û to xatuzîn