← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە - بێ مۆسیقا
مستەفا دادار٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
شاخی ڕەنگاوڕەنگی گۆیژە باعیسی کەیف و سروور هەردەمە بەرگێک دەپۆشن گا سپی، گا سەوز و سوور ڕەنگی سووریشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر خوێناوییە گەلی کورد بێباک و ئازان کوردن قەومێکن جەسوور ڕەنگی سوورت شاهیدە بۆم کورد کە قەومێکن جەسوور ڕەنگی سەوزیشت ئەڵێ ئەم خاکە هەر شینایییە پڕ لە دەغڵ و دان و کانی سەربەڕزق و پڕ لە نوور ڕەنگی بێگەرد و سپیشت دیارە وا هاوار دەکا گەلی کورد دڵساف و پاکن میللەتێکن بێ قسوور نیشتمان شانازیت بۆ من باعیسە مەدحت بکەم دار و بەردت چەشنی گەوهەر خاک و خۆڵت وەکوو بلوور
Şaxî rengawrengî goyje Ba’îsî keyf û sirûr Herdeme bergêk depoşin Ga sipî, ga sewz û sûr Rengî sûrîşt elê Em xake her xwênawîye Gelî kurd bêbak û azan Kurdin qewmêkin cesûr Rengî sûrit şahîde bom Kurd ke qewmêkin cesûr Rengî sewzîşt elê Em xake her şînayîye Pir le dexil û dan û kanî Serberizq û pir le nûr Rengî bêgerd û sipîşt Dyare wa hawar deka Gelî kurd dilsaf û pakin Mîlletêkin bê qisûr Nîştiman şanazît bo min Ba’îse medihit bikem Dar û berdit çeşnî gewher Xak û xolit wekû bilûr