← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
یا وەتەن یا مردنم
بەکر لەگزی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دوژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیەی زێڕی وڵات دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات بمکەیە سەرداری دونیا تاجیم شاهیم کەی خەڵات شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت بیگەیێنمە ڕۆژهەڵات چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم کەج بکەم بۆت گەردنم نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم لاوەکان گەر ڕۆح فیدا کەن بۆ وەتەن هێشتا کەمە گەر بدا ئاوی حەیاتی دوژمنت ژەهرە غەمە خۆشە دەردێکی کە دایکی نیشتیمانی مەرهەمە سینگەکەم قەڵغانی تۆیە ئەی وەتەن پێشمەرگەمە ژینی من قوربانی تۆ بێ جا بڵیندە گەردنم نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم غەم مەخۆ دایکی وەتەن تۆوی مرادت شین ئەکا لاوی تۆ سەرخۆشە ئەوڕۆ پاکی داوای ژین ئەکا داخی باڵای سەوزی تۆیە دوژمنت هەر شین ئەکا تینی زوڵمی کۆنی تۆیە قەلبی من پڕ کین ئەکا نامەوێ ژێردەستی دوژمن بێتە تەوقی گەردنم نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
Dujminî bedxû eger to bimdeyey zêrî wilat Dar û berd û xak û xolim bo bikeyte haslat Bimkeye serdarî dunya tacîm şahîm key xelat Şerte têy heldem le tacit bîgeyênme rojhelat Çon debê mehkûmî to bim kec bikem bot gerdinim Namewê ew jîne tale ya weten ya mirdinim Lawekan ger roh fîda ken bo weten hêşta keme Ger bida awî heyatî dujminit jehre xeme Xoşe derdêkî ke daykî nîştîmanî merheme Sîngekem qelxanî toye ey weten pêşmergeme Jînî min qurbanî to bê ca bilînde gerdinim Namewê ew jîne tale ya weten ya mirdinim Xem mexo daykî weten towî miradit şîn eka Lawî to serxoşe ewro pakî daway jîn eka Daxî balay sewzî toye dujminit her şîn eka Tînî zulmî konî toye qelbî min pir kîn eka Namewê jêrdestî dujmin bête tewqî gerdinim Namewê ew jîne tale ya weten ya mirdinim