← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

تۆش وەکوو من

شاخەوان هەڵەبجەیی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە
ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە

لەگەڵ خەندەش ئاو لە چاوتا شەپۆل ئەدا بێتە دەر
وەکوو ماسی بۆ دوانیگا تا لە گۆما بێتە سەر
سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی
بێگومان تۆش وەکوو من هەر تاڵاوی خەم دەنۆشی
وای دەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستیی ئەوین تەمەنکورت و وەک مەستبوونی شەرابێکە
تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند
تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe
Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe
Dyare ke toş bêdengibûnit hîkayet û romanêke
Efsûngerî tenhayî to wêranbûnî jwanêke

Legel xendeş aw le çawta şepol eda bête der
Wekû masî bo dwanîga ta le goma bête ser
Sêberêkî mandû û şeket be şwên xota ra’ekêşî
Bêguman toş wekû min her talawî xem denoşî
Way debînim ke toş wek min dunyay ’eşqit serabêke
Mestîy ewîn temenkurt û wek mestibûnî şerabêke
Toş wekû min dilit pire le tenhayî û xem û guman
Peşîmanî lew rojaney ke bo kesêkit helwerand
Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe
Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe