← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
شەهید
بێنام تاهیری٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دەروونی پڕ شۆر و تاسەم هەوارگەی یادی یارانە هەموو دەم بە یادی ئەوەم هەرێمی دڵ گوڵبارانە یارانی تامەزرۆی چاکە ئەوینداری جوانی و پاکی ئەوانەی بێزار بوون لە شەو باڵیان گرت بەرەو ڕووناکی ئەوانەی لە ڕێی باوەڕیان لە دنیای ڕوون چاویان پۆشی تاڵ بوو لایان ژیانی دیلی خۆشاوی هەرمانیان نۆشی کاتێ زستان هاتە زێدمان داگیری کا بە یەکجاری یاران بە سینەی پڕگوڵیان بەهاریان هێنا بە دیاری یارانی کۆچکردوو ئێستا دانیشتووی مەڵبەندی نوورن هێزی هەناو، سۆمای چاون گەرچی بەڕەنگ لێمان دوورن
Derûnî pir şor û tasem hewargey yadî yarane Hemû dem be yadî ewem herêmî dil gulbarane Yaranî tamezroy çake ewîndarî cwanî û pakî Ewaney bêzar bûn le şew balyan girt berew rûnakî Ewaney le rêy baweryan le dinyay rûn çawyan poşî Tal bû layan jyanî dîlî xoşawî hermanyan noşî Katê zistan hate zêdman dagîrî ka be yekcarî Yaran be sîney pirgulyan beharyan hêna be dyarî Yaranî koçkirdû êsta danîştûy melbendî nûrin Hêzî henaw, somay çawin gerçî bereng lêman dûrin