← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
قەت نەمری یاری میهرەبان
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئامان لەیلێ جاران چا بووی چەن یارێکی بەوەفا بووی لە عەمر و نییەی مندا بووی قەت نەمری یاری مێهرەبان باڵابەرز و شیرین زبان قەدباریک و مەمک فنجان هەتا کچ بووی عینوانت بوو سەدی وەک من بە غولامت بوو میسلی شاهان دیوانت بوو قەت نەمری یاری مێهرەبان باڵابەرز و شیرین زبان قەدباریک و مەمک فنجان قەستەم بەوەی دۆستی جوانە لە نێو جەحێڵان سوڵتانە کە دەمرێ ساحەب ئیمانە قەت نەمری یاری مێهرەبان باڵابەرز و شیرین زبان قەدباریک و مەمک فنجان چاوت ئەستێرەی دەریازی هەڵیان دێنی چەند بەنازی بە کوشتنم ئاواتخوازی قەت نەمری یاری مێهرەبان باڵابەرز و شیرین زبان قەدباریک و مەمک فنجان لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر دەستێ نیزامی خۆڵبەسەر لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر قەت نەمری یاری مێهرەبان باڵابەرز و شیرین زبان قەدباریک و مەمک فنجان قەستەم بە سووڕەتی عەمە دایم دڵەکەم پڕ لە غەمە پیاوی بێ دۆست عومری کەمە قەدباریک و شیرین زبان بۆ تۆ مردم ئەی مێهرەبان ڕوحمی خێرت بێ بەقوربان
Aman leylê caran ça bûy Çen yarêkî bewefa bûy Le ’emir û nîyey minda bûy Qet nemrî yarî mêhreban Balaberz û şîrîn ziban Qedbarîk û memk fincan Heta kiç bûy ’înwanit bû Sedî wek min be xulamit bû Mîslî şahan dîwanit bû Qet nemrî yarî mêhreban Balaberz û şîrîn ziban Qedbarîk û memk fincan Qestem bewey dostî cwane Le nêw cehêlan sultane Ke demrê saheb îmane Qet nemrî yarî mêhreban Balaberz û şîrîn ziban Qedbarîk û memk fincan Çawit estêrey deryazî Helyan dênî çend benazî Be kuştinim awatxiwazî Qet nemrî yarî mêhreban Balaberz û şîrîn ziban Qedbarîk û memk fincan Leser pirdê girtyan senger Destê nîzamî xolbeser Lîngyan damê destewxencer Qet nemrî yarî mêhreban Balaberz û şîrîn ziban Qedbarîk û memk fincan Qestem be sûretî ’eme Daym dilekem pir le xeme Pyawî bê dost ’umrî keme Qedbarîk û şîrîn ziban Bo to mirdim ey mêhreban Ruhmî xêrit bê bequrban