← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دانە دانە خاڵی وردی
سەید عەلی سەردەشتی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لە منداڵیم تاکوو ئێستاکە گەڕاوم تاکە بە تاکە لەو شار بۆ ئەو شارە هەڵناکا بزانە کێ جوان و چاکە بەشکوو دڵی خۆی پەیدا کا هیچکەس قیمەتی تۆ ناکا دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئاخ دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی گەڕاوم پاک کوردەواری لە لادێی و لە نێو شاری لە پیر و جوان، منداڵکاری بەشکوو دڵی بتکات یاری خاڵی لێوی و غونچەی زاری دڵی بردم بە یەکجاری دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی گەڕاوم زۆر بە دانستە دیومە هەرچی کە چاومەستە لەوانەی پێدەگەن ئێستا ئەو ساعەت بازنە لە دەستە تا دڵ لە کن ئەتۆ ڕاوەستا دەمت وێنەی مەغزی پستە دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی کەمە تا زۆر لێکم داوە بڵێم کوێ نەچووم کوێ ماوە هەموو شوێنێکم گەڕاوە دیومە هەرچی جوان و لاوە وەک *؟ هیچکەس وەک تۆ نەڕەنگاوە دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی جوانیت هیچ نەهێشتووەتەوە هەمووی لە تۆ خڕ بووەتەوە لە هۆریانت گرتووەتەوە بەو خاڵەی بە لیمۆتەوە سەد نەخۆش پێی چا بووەتەوە دڵم بۆت لە خۆ بووەتەوە دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی بڵێم چی و چۆن بکەم باسی سەر کوڵمەت وێنەی گێلاسی مەمکت گرێی بن کراسی کوڵمەت سێوی جێگای حاسی سەدی وەک من بە ئیخلاسی وێڵە لە دوات بە پێخواسی دانە دانە خاڵی وردی لەسەر سینگ و گەردنی زەردی دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
Le mindalîm takû êstake Gerawim take be take Lew şar bo ew şare helnaka Bizane kê cwan û çake Beşkû dilî xoy peyda ka Hîçkes qîmetî to naka Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Of dil û dînim ew gule birdî Ax dil û dînim ew gule birdî Gerawim pak kurdewarî Le ladêy û le nêw şarî Le pîr û cwan, mindalkarî Beşkû dilî bitkat yarî Xalî lêwî û xunçey zarî Dilî birdim be yekcarî Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Dil û dînim ew gule birdî Of dil û dînim ew gule birdî Gerawim zor be daniste Dîwme herçî ke çawmeste Lewaney pêdegen êsta Ew sa’et bazne le deste Ta dil le kin eto rawesta Demit wêney mexzî piste Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Dil û dînim ew gule birdî Of dil û dînim ew gule birdî Keme ta zor lêkim dawe Bilêm kwê neçûm kwê mawe Hemû şwênêkim gerawe Dîwme herçî cwan û lawe Wek *? Hîçkes wek to nerengawe Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Dil û dînim ew gule birdî Of dil û dînim ew gule birdî Cwanît hîç nehêştuwetewe Hemûy le to xir buwetewe Le horyanit girtuwetewe Bew xaley be lîmotewe Sed nexoş pêy ça buwetewe Dilim bot le xo buwetewe Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Dil û dînim ew gule birdî Of dil û dînim ew gule birdî Bilêm çî û çon bikem basî Ser kulmet wêney gêlasî Memkit girêy bin kirasî Kulmet sêwî cêgay hasî Sedî wek min be îxlasî Wêle le dwat be pêxwasî Dane dane xalî wirdî Leser sîng û gerdinî zerdî Dil û dînim ew gule birdî Of dil û dînim ew gule birdî