← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە (ئاغڵەمە)
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
یاخودا بەخێر بێی شەماڵ گیانە وا دەردەخا وردەخاڵ چەند جوان و شۆخ و شەنگە گیانە ئیمانی پێ کردووم تاڵ هەڵوەدا و ئاوارە بووم گیانە بۆ تۆ بوومە بە عەوداڵ زولفی پەشێو و ئاڵۆز گیانە جوانە نەیهۆندۆتەوە دەستم بردە سەر سینگی گیانە دوو سێوم دیتوونەوە دەڵێ توندیان ڕابگرە گیانە لە دەستت بەر نەبنەوە هاندەهاندی بەیانان گیانە دۆست و دوژمن زاهیر بوون بە سۆزەی بای پاییزان گیانە مەمکۆڵەی کیژان خڕ بوون هەموو عاشق پێک شاد بوون گیانە بۆ منە مەڵبەندی نەبوون جێی جێژوان و شەوڕاوێ گیانە لە منی ماڵوێران چۆل بوون قەراریان سادر کرد بۆم گیانە گیرام لە پاسدارخانێ دەست و پێ لە زنجیردا گیانە کەوتمە گۆشەی زیندانێ غەمی خۆم نێ کە بمرم گیانە هەڵیانبڕیم لە جوانێ
Yaxuda bexêr bêy şemal gyane wa derdexa wirdexal Çend cwan û şox û şenge gyane îmanî pê kirdûm tal Helweda û aware bûm gyane bo to bûme be ’ewdal Zulfî peşêw û aloz gyane cwane neyhondotewe Destim birde ser sîngî gyane dû sêwim dîtûnewe Delê tundyan rabgire gyane le destit ber nebnewe Handehandî beyanan gyane dost û dujmin zahîr bûn Be sozey bay payîzan gyane memkoley kîjan xir bûn Hemû ’aşiq pêk şad bûn gyane bo mine melbendî nebûn Cêy cêjwan û şewrawê gyane le minî malwêran çol bûn Qeraryan sadir kird bom gyane gîram le pasdarxanê Dest û pê le zincîrda gyane kewtime goşey zîndanê Xemî xom nê ke bimirim gyane helyanbirîm le cwanê