← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە

تەها ڕەسوولیان
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە گیانە
لێت بێ جێژنە پیرۆزە
لە کوردستانی ئازاد هاوار
جێژنی گشت گەل و هۆزە
لە کوردستانی گەورە هاوار
جێژنی گشت گەل و هۆزە

چ بکەم جەرگم سووتاوە گیانە
چونکە یار لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە جوانێ
خواردن و خەوم خوێناوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە هاوار
خواردن و خەوم شێواوە

نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە گیانە
لێت بێ جێژنە پیرۆزە
لە کوردستانی ئازاد هاوار
جێژنی گشت گەل و هۆزە
لە کوردستانی ئێمە هاوار
جێژنی گشت گەل و هۆزە
Nesrîn emro newroze gyane
Lêt bê cêjne pîroze
Le kurdistanî azad hawar
Cêjnî gişt gel û hoze
Le kurdistanî gewre hawar
Cêjnî gişt gel û hoze

Çibkem cergim sûtawe gyane
Çunke yar lêm torawe
’eqil û hoşim nemawe cwanê
Xwardin û xewm xwênawe
’eqil û hoşim nemawe hawar
Xwardin û xewm şêwawe

Nesrîn emro newroze gyane
Lêt bê cêjne pîroze
Le kurdistanî azad hawar
Cêjnî gişt gel û hoze
Le kurdistanî ême hawar
Cêjnî gişt gel û hoze