← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بەهار هاتەوە

غەزەل مستەفا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ گیانە شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران هاوار ئاشت دەکاتەوە

بێنە بۆ خاتر گیانا تاقە براکەو
ئەولام ماچ کردووی گیانە بێرە ئەملاکەو
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران هاوار ئاشت دەکاتەوە

بازرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان چی بکەم ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران هاوار ئاشت دەکاتەوە
Kiz û kelela gyane wêrane malim
Kwa bo dilsozê gyane şew bête palim
Behar hatewe gyane behar hatewe
Dost û dezgîran hawar aşt dekatewe

Bêne bo xatir gyana taqe birakew
Ewlam maç kirdûy gyane bêre emlakew
Behar hatewe gyane behar hatewe
Dost û dezgîran hawar aşt dekatewe

Bazirganekey gyane bê sermaye xom
Axir peşîman çî bikem renc be zaye xom
Behar hatewe gyane behar hatewe
Dost û dezgîran hawar aşt dekatewe