← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئاگری دڵ

حەسەن کاکایی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ناهەقی مەگرن ئەگەر دڵ ئاگری تێ بەر بووە
کێ دەزانێ ئەو دڵەی من ساڵها چی چەشتووە

عومری لاویم تێپەڕی خۆشیم نەدی ڕۆژێ لە ژین
چەرخی چەپگەرد بۆ منی کورد مەیلی هەر وا کەم بووە

من لە شاری خۆم غەریب و هەست بە نامۆیی دەکەم
ساڵەها ئەژنۆی خەمانی خۆم لە ئامێز گرتووە

توخودا ئەم خاکە نرخی خوێنی سووری بۆ درا
سەد هەزار لاوی وەکوو من خوێنی جەرگی ڕشتووە

بەسیە بێگانەپەرەستی ڕوو لە قیبلەی خۆ بکەن
ڕوو بە بوتخانەی غەریبان نوێژی چیو دابەستووە؟

من کە قیبلەم نیشتیمانە و خاکی پاکی زێدەکەم
بۆیە بەرماڵم بەرەو قیبلەی ئەوین ڕاخستووە
Naheqî megirin eger dil agirî tê ber buwe
Kê dezanê ew diley min salha çî çeştuwe

’umrî lawîm têperî xoşîm nedî rojê le jîn
Çerxî çepgerd bo minî kurd meylî her wa kem buwe

Min le şarî xom xerîb û hest be namoyî dekem
Saleha ejnoy xemanî xom le amêz girtuwe

Tuxuda em xake nirxî xwênî sûrî bo dira
Sed hezar lawî wekû min xwênî cergî riştuwe

Besye bêganeperestî rû le qîbley xo biken
Rû be butxaney xerîban nwêjî çîw dabestuwe?

Min ke qîblem nîştîmane û xakî pakî zêdekem
Boye bermalim berew qîbley ewîn raxsituwe