← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەتۆم ناوێ

حەسەن کاکایی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بە ڕێگای عیشقدا ڕۆیم بە سەرسەنگی و خەیاڵاوی
بە دڵتەنگی بە بێدەنگی، بە بێڕەنگی و بە داماوی

دەنا خۆ گەر بسووتێم من بە ئاوری عەشقی یار ئاخۆ
بەڕێز ئەگرن وەکوو هیندو برا تەرمم بە سووتاوێ

دەڕۆم بەو ڕێیەدا شەرتە هەتا مابم بە یادی یار
بە کەیفی دڵ بە مەیلی دڵ دڵێکی گەرم و ئاگراوێ

ئەتۆم ناوێ ئەتۆم ناوێ دۆستی دیم ئەتۆم ناوێ
تازە بە ئاخری پیرییەکەم دڵم ناخەمە نێو داوێ
Be rêgay ’îşqida roym be sersengî û xeyalawî
Be diltengî be bêdengî, be bêrengî û be damawî

Dena xo ger bisûtêm min be awrî ’eşqî yar axo
Berêz egirin wekû hîndu bira termim be sûtawê

Derom bew rêyeda şerte heta mabim be yadî yar
Be keyfî dil be meylî dil dilêkî germ û agirawê

Etom nawê etom nawê dostî dîm etom nawê
Taze be axrî pîrîyekem dilim naxeme nêw dawê