← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ڕاوچیان
حەسەن کاکایی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ڕاوچیان دەگرن ڕاو چ ڕاوە هەی ڕاو لە دەشتی بیتوێنێ من ئەو ڕاوەم زۆر پێخۆشە و حەیات ئەی سەبارەت بە تۆ زێنێ ڕاوچیان دەگرن سەر ڕاوێ هەی ڕاو لە دەشتی شاماتێ هەی ئەوە نەچیرمان هەستان حەیات وەی شانسم هاتە و سەر ئاتێ لە کۆ ئەسرین دەبارێنم لەبۆ کوردی پەڕاکەندە لە گەرمێن غەرقی ئارەق بووم و چاوم هەر لە سامەڕەندە منی زنجیرپسێن لێرە ئەسیری بسکی جوانێکم زمانە گەرچی گۆڕاوە* و پەشێوە کەڵ بە موو بەندە وتی ئێوارە بازاڕە وەرە ماچت دەمێ نەمویست هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم بە دەستەندە ڕاوچیان دەگرن ڕاو چ ڕاوێ هەی ڕاو لە دەشتی بیتوێنێ وەی ئەو دەمەی من خۆشحاڵم حەیات گەر یارم گەردنی هەڵدێنێ ڕاوچیان هەڵیاساند لە ڕاو وەی نەچیریان بۆ کەوتە داو وەی نەچیر دەسبەردار بووە لە ژین هەی وەک من زەلیل و داماو ڕاوچیان دەچنە سەر ڕاوێ وەی ڕاو لە دەشتی شنۆیە هەی ئەوساڵ حەو دانە ساڵە و حەیات وەی عاشقم بەو چاوهەڵۆیە
Rawçyan degirin raw çi rawe Hey raw le deştî bîtwênê Min ew rawem zor pêxoşe û heyat Ey sebaret be to zênê Rawçyan degirin ser rawê Hey raw le deştî şamatê Hey ewe neçîrman hestan heyat Wey şansim hate û ser atê Le ko esrîn debarênim lebo kurdî perakende Le germên xerqî areq bûm û çawim her le samerende Minî zincîrpisên lêre esîrî biskî cwanêkim Zimane gerçî gorawe* û peşêwe kel be mû bende Witî êware bazare were maçit demê nemwîst Heloy kwêstanî kurdistanim û najîm be destende Rawçyan degirin raw çi rawê Hey raw le deştî bîtwênê Wey ew demey min xoşhalim heyat Ger yarim gerdinî heldênê Rawçyan helyasand le raw Wey neçîryan bo kewte daw Wey neçîr desberdar buwe le jîn Hey wek min zelîl û damaw Rawçyan deçne ser rawê Wey raw le deştî şinoye Hey ewsal hew dane sale û heyat Wey ’aşiqim bew çawheloye