← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەڵوەدای تۆمە

عەبدوڵڵا ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

کیژە کوردەکەی دەم بە پێکەنین
سەر گۆنەی ئاڵت وەک لالەی ڕەنگین

هەڵوەدای تۆمە ئەو دڵەم ناسرەوێ
بە گیان و بە دڵ هەر تۆم خۆش دەوێ

بەو چاوە جوانەت دێوانەت کردم
لە باوک و دایکم بێگانەت کردم

من لاوی کوردم مەیلت بەرنادەم
گەنجی باوەفا، بێ فێڵ و سادەم

ئەتۆش وەفات بێ هەر دوو دڵدارین
بە عیشقی یەکتر وا گرفتارین
Kîje kurdekey dem be pêkenîn
Ser goney alit wek laley rengîn

Helweday tome ew dilem nasrewê
Be gyan û be dil her tom xoş dewê

Bew çawe cwanet dêwanet kirdim
Le bawik û daykim bêganet kirdim

Min lawî kurdim meylit bernadem
Gencî bawefa, bê fêl û sadem

Etoş wefat bê her dû dildarîn
Be ’îşqî yektir wa giriftarîn