← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەڵوەدای تۆمە

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەڵوەدای تۆمە ئەو دڵەم ناسرەوێ
بە گیان و بە دڵ هەر تۆم خۆش دەوێ

بەو چاوە جوانە دێوانەت کردم
لە باوک و دایکم بێگانەت کردم

من لاوی کوردم مەیلت بەر نادەم
گەنجی باوەفا، بێ فێڵ و سادەم

ئەتۆش وەفات بێ هەردوو دڵدارین
بە عیشقی یەکتر وا گرفتارین

پەیمان دەبەستین چەشنی مەم و زین
پەیمان ببەستین هەر وەک مەم و زین
عەهدی دڵداری بە مردن و بە ژین
Helweday tome ew dilem nasrewê
Be gyan û be dil her tom xoş dewê

Bew çawe cwane dêwanet kirdim
Le bawik û daykim bêganet kirdim

Min lawî kurdim meylit ber nadem
Gencî bawefa, bê fêl û sadem

Etoş wefat bê herdû dildarîn
Be ’îşqî yektir wa giriftarîn

Peyman debestîn çeşnî mem û zîn
Peyman bibestîn her wek mem û zîn
’ehdî dildarî be mirdin û be jîn