← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

دۆستی بێ شەرت و بێ پۆ

محەمەد ناهید
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تا کەی بەختی ڕەش چاوی لە خەو بێ
تا کەی ڕۆژی ڕوون لەلای من شەو بێ
ڕەنگزەرد بم وەک بەی، بناڵم وەک نەی
دووریت هەتا کەی
دۆستی بێ شەرت و بێ پۆ
ئەرێ دنیام ناوێ بەبێ تۆ

تا کەی بڵێسەی گیانم لە تاو بێ
تا کەی خۆراکم خوێن و زووخاو بێ
ڕەنگزەرد بم وەک بەی، بناڵم وەک نەی
دووریت هەتا کەی
دۆستی بێ شەرت و بێ پۆ
ئەرێ دنیام ناوێ بەبێ تۆ
Ta key bextî reş çawî le xew bê
Ta key rojî rûn lelay min şew bê
Rengizerd bim wek bey, binalim wek ney
Dûrît heta key
Dostî bê şerit û bê po
Erê dinyam nawê bebê to

Ta key bilêsey gyanim le taw bê
Ta key xorakim xwên û zûxaw bê
Rengizerd bim wek bey, binalim wek ney
Dûrît heta key
Dostî bê şerit û bê po
Erê dinyam nawê bebê to