← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گلەیی بێ

فەرشید سەبا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بڕوام نەبوو ڕۆژێ دادێ تۆیش ئەبی بە یادگاری
ئەبی بە خوڕێ فرمێسک و لە چاوانمە ئەباری
بڕوا ناکەم تۆ دڵت بێ وڵامم نەدەیتەوە
ئەمە دوایین بڕیارت بێ من لەبیر خۆت بەیتەوە
گلەیی بێ، گلەیی بێ، گلەیی بێ گلەیی
نامەیێکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی

تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریان و کەساسی
بەر لەوەیکە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی
ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکوو مۆم ئەتوێتەوە
ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم هەمووم لێ ئەبێتەوە
گلەیی بێ، گلەیی بێ، گلەیی بێ گلەیی
نامەیێکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی
Birwam nebû rojê dadê toyş ebî be yadgarî
Ebî be xurê firmêsk û le çawanme ebarî
Birwa nakem to dilit bê wilamim nedeytewe
Eme dwayîn biryarit bê min lebîr xot beytewe
Gileyî bê, gileyî bê, gileyî bê gileyî
Nameyêkit negeyî, hewalêkit negeyî

To bûy naxî minit pir kird le giryan û kesasî
Ber leweyke to binasim key giryanim enasî
Emşew temen le çawanma wekû mom etwêtewe
Ew rojaney ke giryawim hemûm lê ebêtewe
Gileyî bê, gileyî bê, gileyî bê gileyî
Nameyêkit negeyî, hewalêkit negeyî