← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

زەمانە

سەید ئیبراهیم سەقزی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بڕوانە شەرابی مەستی چاوت
چڵ بە چڵ دەیگوشێرم زولفی خاوت
چڵ بە چڵ بیگوشێرم زولفی خاوت

لە گوڵدای کە وایە عەتری نەماوە
لە بێوەفایی تۆیە دڵم شکاوە
چاوکەژاڵ و شل و ملم لێ تۆراوە
چاوکەژاڵم بێهوودە لێ تۆراوە
زەمانە زەمانە پیری کردم
ئاوارەی کەژ و کۆساری کردم

جووتێک ساقی ئازیزم گوارە زیڕن
مەی لە مەیخانەی دەگێڕن
عاشقان لە دین وەردەگێڕن
کارمامزی دەشتی شارباژێڕن
زەمانە زەمانە پیری کردم
ئاوارەی کەژ و کۆساری کردم
خەجاڵەت بی یاڕەبی پیرت کردم

چاوت ئەستێرەی دەریازی
هەڵیان دێنی چەند بە نازی
بۆ کوشتنی عاشق ئاواتخوازی
بۆ کوشتنی ئەمن ئاواتخوازی
زەمانە زەمانە پیری کردم
ئاوارەی کەژ و کۆساری کردم
خەجاڵەت بی یاڕەبی بۆ تۆ مردم

ماڵیان بەرانبەر ماڵمانە
دێوانەی تۆم بەو قورعانە
دێوانەی تۆم ئازیزم بەو قورعانە
زەمانە زەمانە پیری کردم
ئاوارەی کەژ و کۆساری کردم

کاروانی خەم لەگەڵ بارگەی تێ خست
کاروانی خەم لە دڵ بارگەی لێ خست
پەیمانی دڵداریم لەگەڵدا بەست
زەمانە زەمانە پیری کردم
ئاوارەی کەژ و کۆساری کردم
Birwane şerabî mestî çawit
Çil be çil deyguşêrim zulfî xawit
Çil be çil bîguşêrim zulfî xawit

le gulday ke waye ’etrî nemawe
Le bêwefayî toye dilim şikawe
Çawkejal û şil û milim lê torawe
Çawkejalim bêhûde lê torawe
Zemane zemane pîrî kirdim
Awarey kej û kosarî kirdim

Cûtêk saqî azîzim gware zîrn
Mey le meyxaney degêrn
’aşiqan le dîn werdegêrn
Karmamzî deştî şarbajêrn
Zemane zemane pîrî kirdim
Awarey kej û kosarî kirdim
Xecalet bî yarebî pîrit kirdim

Çawit estêrey deryazî
Helyan dênî çend be nazî
Bo kuştinî ’aşiq awatxiwazî
Bo kuştinî emin awatxiwazî
Zemane zemane pîrî kirdim
Awarey kej û kosarî kirdim
Xecalet bî yarebî bo to mirdim

Malyan beranber malmane
Dêwaney tom bew qur’ane
Dêwaney tom azîzim bew qur’ane
Zemane zemane pîrî kirdim
Awarey kej û kosarî kirdim

Karwanî xem legel bargey tê xist
Karwanî xem le dil bargey lê xist
Peymanî dildarîm legelda best
Zemane zemane pîrî kirdim
Awarey kej û kosarî kirdim