← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

تۆ گوڵی جوانی

ڕەوا جەمال
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تۆ گوڵی جوانی نێو بەهارانی
تۆ وەکوو خۆری دەم ئێوارانی
وێنەکەت ون نابێ لە چاوانم
تۆ لە ناو دڵمای مانای ژیانی
ئارامی ئەدا بە دڵ ئەوینت
جوانی ئەبارێ لە پێکەنینت
مەست ئەبم لەگەڵ چرپە و نازی تۆ
خەیاڵم ئەبا شێوەی شیرینت
لەبەر پەنجەرەی جوانیت وەستاوم
بەس تۆ ئەبینێ سۆمای دوو چاوم
ئەگەر ژیانم وەک بەهەشتیش بێ
بەبێ باڵای تۆ هەر تەنیا ماوم
نیگاری جوانی و خۆشەویستی تۆ
وشەی شیرینی پڕ لە هەستی تۆ
خەڵاتی خوایە بۆ ژیانی من
دەستم ئەبینم لەناو دەستی تۆ

پەیمان بێ ئازیز فریشتەی جوانی
ژیانت پڕ کەم لە کامەرانی
بەسەر باڵاتا گوڵ ببارێنم
بتکەم بە هاوڕێ لەگەڵ گۆرانی
تۆ گوڵی جوانی نێو بەهارانی
تۆ وەکوو خۆری دەم ئێوارانی
وێنەکەت ون نابێ لە چاوانم
تۆ لە ناو دڵمای مانای ژیانی
ئارامی ئەدا بە دڵ ئەوینت
جوانی ئەبارێ لە پێکەنینت
مەست ئەبم لەگەڵ چرپە و نازی تۆ
خەیاڵم ئەبا شێوەی شیرینت
To gulî cwanî nêw beharanî
To wekû xorî dem êwaranî
Wêneket win nabê le çawanim
To le naw dilmay manay jyanî
Aramî eda be dil ewînit
Cwanî ebarê le pêkenînit
Mest ebim legel çirpe û nazî to
Xeyalim eba şêwey şîrînit
Leber pencerey cwanît westawim
Bes to ebînê somay dû çawim
Eger jyanim wek beheştîş bê
Bebê balay to her tenya mawim
Nîgarî cwanî û xoşewîstî to
Wişey şîrînî pir le hestî to
Xelatî xwaye bo jyanî min
Destim ebînim lenaw destî to

Peyman bê azîz firîştey cwanî
Jyanit pir kem le kameranî
Beser balata gul bibarênim
Bitkem be hawrê legel goranî
To gulî cwanî nêw beharanî
To wekû xorî dem êwaranî
Wêneket win nabê le çawanim
To le naw dilmay manay jyanî
Aramî eda be dil ewînit
Cwanî ebarê le pêkenînit
Mest ebim legel çirpe û nazî to
Xeyalim eba şêwey şîrînit