← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بڕوا مەکە

سامان عومەر
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نا نا ئازیز نا نا بڕوا مەکە
ئەم ڕق و کینەت لە دڵ دەر بکە
من ئەو دڵە ناسکەی تۆ چۆن لە خۆم ئەڕەنجێنم
بە نیگای کەسێکی نامۆ عەشقی تۆ ئەگۆڕێنم
بڕوا مەکە بەو کەسانەی کە تا سەر ئێسقان نەخۆشن
خۆیان لە ناخا دۆڕاو و شەڕ و بە من و تۆ ئەفرۆشن
نا نا ئازیز نا نا بڕوا مەکە
ئەم ڕق و کینەت لە دڵ دەر بکە

خوا ئەزانێ ئەو دڵەی من چەند پەرۆشە بۆ بینینت
بەڵام چی بکەم کە من دوورم ناگاتە لات خەم و شینم
بەڵێن ئەدەم ئەی ئەزیزم بەڵێنێکی پڕ لە هیوا
مەگەر لە غەریبی بمرم چاوەڕوان بە دێمەوە لات
نا نا ئازیز نا نا بڕوا مەکە
ئەم ڕق و کینەت لە دڵ دەر بکە
Na na azîz na na birwa meke
Em riq û kînet le dil der bike
Min ew dile naskey to çon le xom erencênim
Be nîgay kesêkî namo ’eşqî to egorênim
Birwa meke bew kesaney ke ta ser êsqan nexoşin
Xoyan le naxa doraw û şer û be min û to efroşin
Na na azîz na na birwa meke
Em riq û kînet le dil der bike

Xwa ezanê ew diley min çend peroşe bo bînînit
Belam çî bikem ke min dûrim nagate lat xem û şînim
Belên edem ey ezîzim belênêkî pir le hîwa
Meger le xerîbî bimirim çawerwan be dêmewe lat
Na na azîz na na birwa meke
Em riq û kînet le dil der bike