← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەی وەی لەرزانە

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نە دەردم وەکوو دەردەدارانە
نە برینم وەکوو بریندارانە
ئەی وەی لەرزانە
دەی دەی لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە نازان ڕیشەم دەر بێنێ

ئەنگوستیلەکەت نەقیم گرتی ڕوو
نە من ژن دێنم نە تۆ بکە شوو
سەرت هەڵێنە ئاورم تێ بەر بوو
ئەی وەی لەرزانە
دەی دەی لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە نازان ڕیشەم دەر بێنێ

ئەرێ هەر کوڕێ نەیکا شەوگەڕ ماڵەوماڵ
عەمری با بڕوا بە سۆزەی شەماڵ
ئەی وەی لەرزانە
دەی دەی لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە نازان ڕیشەم دەر بێنێ

خۆڵم وە سەر کەن بە نووکی بێڵێ
لە من مەعلووم بووە کەوتوویە فێڵێ
ئەی وەی لەرزانە
دەی دەی لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە نازان ڕیشەم دەر بێنێ
Ne derdim wekû derdedarane
Ne birînim wekû birîndarane
Ey wey lerzane
Dey dey lerzane
Lerzanekanî lerzim lê dênê
Qesdîye be nazan rîşem der bênê

Engustîleket neqîm girtî rû
Ne min jin dênim ne to bike şû
Serit helêne awrim tê ber bû
Ey wey lerzane
Dey dey lerzane
Lerzanekanî lerzim lê dênê
Qesdîye be nazan rîşem der bênê

Erê her kurê neyka şewger malewmal
’emrî ba birwa be sozey şemal
Ey wey lerzane
Dey dey lerzane
Lerzanekanî lerzim lê dênê
Qesdîye be nazan rîşem der bênê

Xolim we ser ken be nûkî bêlê
Le min me’lûm buwe kewtûye fêlê
Ey wey lerzane
Dey dey lerzane
Lerzanekanî lerzim lê dênê
Qesdîye be nazan rîşem der bênê