← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بگەڕێوە

حەسەن زیافەتی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ڕۆژگارێکە من بە تەنیام کە تۆ ڕۆیشتی بۆ تۆ گریام
لە شەوانی تەنیاییما وەک پەروانە بۆ تۆ سووتام
ئەی خۆشەویست ئەی یارەکەم
ئەی خۆشەویست دڵدارەکەم
کە تۆ دەڕۆی من چی بکەم
بگەڕێوە یار بگەڕێوە

شەوە و تاریکە من بە ڕێوە
چاو بە گریانم بە ڕێی تۆوە
هاوڕێی ژینم، پەڕەی عومرم
خۆشەویستم یار بگەڕێوە
ئەی خۆشەویست ئەی یارەکەم
ئەی خۆشەویست دڵدارەکەم
کە تۆ دەڕۆی من چی بکەم؟
بگەڕێوە یار بگەڕێوە

کە شەو دا دێ خەمی دووریت بەرۆکی تەنیاییم دەگرێ
کۆرپەی دڵم بۆ باوەشی خۆشەویستیت گڕوو دەگرێ
ئەی خۆشەویست ئەی یارەکەم
ئەی خۆشەویست دڵدارەکەم
کە تۆ دەڕۆی من چی بکەم؟
بگەڕێوە یار بگەڕێوە

شەوە و تاریکە من بە ڕێوە
دڵ پڕ لە ژانم بە ڕێی تۆوە
ئەی نازداری دڵ و دیدەم
خۆشەویستم یار بگەڕێوە
ئەی خۆشەویست ئەی یارەکەم
ئەی خۆشەویست دڵدارەکەم
کە تۆ دەڕۆی من چی بکەم؟
بگەڕێوە یار بگەڕێوە
Rojgarêke min be tenyam ke to royştî bo to giryam
Le şewanî tenyayîma wek perwane bo to sûtam
Ey xoşewîst ey yarekem
Ey xoşewîst dildarekem
Ke to deroy min çî bikem
Bigerêwe yar bigerêwe

Şewe û tarîke min be rêwe
Çaw be giryanim be rêy towe
Hawrêy jînim, perey ’umirim
Xoşewîstim yar bigerêwe
Ey xoşewîst ey yarekem
Ey xoşewîst dildarekem
Ke to deroy min çî bikem?
Bigerêwe yar bigerêwe

Ke şew da dê xemî dûrît berokî tenyayîm degrê
Korpey dilim bo baweşî xoşewîstît girû degrê
Ey xoşewîst ey yarekem
Ey xoşewîst dildarekem
Ke to deroy min çî bikem?
Bigerêwe yar bigerêwe

Şewe û tarîke min be rêwe
Dil pir le janim be rêy towe
Ey nazdarî dil û dîdem
Xoşewîstim yar bigerêwe
Ey xoşewîst ey yarekem
Ey xoşewîst dildarekem
Ke to deroy min çî bikem?
Bigerêwe yar bigerêwe