← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

لە خوا پاڕانەوە

محەمەد دانیش
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەدەر دەڕوا هەموو عومر و حەواسم
لە غەیری تۆ کەسێکی تر بناسم
ئەمن عەبدێکی مەزڵووم و زەلیلم
بحەمدیللا ئەتۆ واحید دەناسم
تەمەننامە لە دەرگای* ڕەحمەتی تۆ
دەوای دەردم عەتا فەرمووی کەساسم

وەکوو کۆتر دەناڵم شەو هەتا ڕۆژ
قەرارم بۆ نییە، سەرسام و کاسم
لە فکر و حاڵەتی مەرگم پەشێوم
بە ڕەحمی تۆ نەبێ نابێ خەلاسم
تەمەننامە لە دەرگای ڕەحمەتی تۆ
دەوای دەردم عەتا فەرمووی کەساسم
Heder derwa hemû ’umir û hewasim
Le xeyrî to kesêkî tir binasim
Emin ’ebdêkî mezlûm û zelîlim
Bihemdîlla eto wahîd denasim
Temenname le dergay* rehmetî to
Deway derdim ’eta fermûy kesasim

Wekû kotir denalim şew heta roj
Qerarim bo nîye, sersam û kasim
Le fikir û haletî mergim peşêwim
Be rehmî to nebê nabê xelasim
Temenname le dergay rehmetî to
Deway derdim ’eta fermûy kesasim