← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بڕوات بێ نازدارەکەم
محەمەد دانیش٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بڕوات بێ نازدارەکەم وێنەی تۆم لە خەیاڵە لەبەر بێمەیلی تۆیە من وا ژیانم تاڵە لێوئاڵ و چاوکەژاڵی، زولفت حەریری زەردە غەم بێمەیلی ئەتۆیە، مەمخەرە ئەو داو و دەردە وەکوو ئەستێرەی شەوە پرشنگی چاوی جوانت خۆزگە بمدیبا جارێک بزەی دەم و لێوانت لێوانی ناسکت وەکوو پەڕەی گوڵی بێگەردە غەم بێمەیلی ئەتۆیە، مەمخەرە ئەو داو و دەردە بڕوات بێ نازدارەکەم وێنەی تۆم لە خەیاڵە لەبەر بێمەیلی تۆیە من وا ژیانم تاڵە نەخۆشی عەشقی تۆ بووم، سەیرم کە ڕەنگم زەردە غەم بێمەیلی ئەتۆیە، مەمخەرە ئەو داو و دەردە
Birwat bê nazdarekem wêney tom le xeyale Leber bêmeylî toye min wa jyanim tale Lêw’al û çawkejalî, zulifit herîrî zerde Xem bêmeylî etoye, memxere ew daw û derde Wekû estêrey şewe pirşingî çawî cwanit Xozge bimdîba carêk bizey dem û lêwanit Lêwanî naskit wekû perey gulî bêgerde Xem bêmeylî etoye, memxere ew daw û derde Birwat bê nazdarekem wêney tom le xeyale Leber bêmeylî toye min wa jyanim tale Nexoşî ’eşqî to bûm, seyrim ke rengim zerde Xem bêmeylî etoye, memxere ew daw û derde