← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەر کوردم

دڵزار شەنگە
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەڕەب، لە عێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم ئازیز شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە کووچی* زیندان
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردیش ئەدەم وڵامی قەبرم

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەڕەب، لە عێران و ڕۆم
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گۆیسۆنان*
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردیش ئەدەم وڵامی قەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیایەش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
Be derbederî yan le malî xom
Le xakî ’ereb, le ’êran û rom
Kok û poşte bim, rût û recal bim
Koşkim de qat bê, wêranemal bim
Aza û rizgar bim azîz şadan û xendan
Yan zincîr le mil le kûçî* zîndan
Kurdim û lerêy kurd û kurdistan
Ser le pênawim gyan leser destan
Be kurdî dejîm be kurdî demirim
Be kurdîş edem wilamî qebirim

Be derbederî yan le malî xom
Le xakî ’ereb, le ’êran û rom
Sax bim cihêl bim bigirim goysonan*
Yan zar û nizar le nexoşxanan
Danîşim leser textî xunkarî
Yan le kolanan bikem hejarî
Kurdim û lerêy kurd û kurdistan
Ser le pênawim gyan leser destan
Be kurdî dejîm be kurdî demirim
Be kurdîş edem wilamî qebirim
Be kurdî dîsan zîndû debmewe
Lew dinyayeş bo kurd tê heldeçmewe