← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

چاوجوان

تریفە ئەمیری
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئاخ تا کەی غەریبی کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای کەسم ئای دیدەی یاران بم

ئاخ سەیرە مەحاڵەن سەفام بەتاڵەن
ئاخ بۆ دووری یاران ئەسرینم ئاڵەن
یاڕەبی خودایە فریادڕەسم کەی
گەر کەس وا دەبێ ئەزیز گیان تۆ بێکەسم کەی

هەوێکی هێنا گیانە بارانی پێوە
یاخوا نەبارێ گیانە یارم بە ڕێوە
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد وەی بێ ماڵاوایی
ئەی زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بوو وەی هەڵپەڕکێ و شایی
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی

کەوتووەتە بەینمان گیانە حەو کەژ و حەو کۆ
مەگەر بای ڕەحمەت گیانە بمگێنێ بە تۆ
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد وەی بێ ماڵاوایی
ئەرێ زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بوو وەی هەڵپەڕکێ و شایی
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی

هەر من ئاڵۆزی گیانە خەیاڵی تۆمە
هەر چاو بە گریان گیانە شەڵاڵی تۆمە
ئەرێ چاوجوان کۆچی کرد وەی بێ ماڵاوایی
ئەرێ زۆر بێ دەرمانە وەی دەردی جودایی
ئەرێ پاش تۆ حەرام بوو وەی هەڵپەڕکێ و شایی
ئەرێ هەڵپەڕکێ و شایی
Ax ta key xerîbî kûçey şaran bim
Ta key helweday kesim ay dîdey yaran bim

Ax seyre mehalen sefam betalen
Ax bo dûrî yaran esrînim alen
Yarebî xudaye firyadresim key
Ger kes wa debê ezîz gyan to bêkesim key

Hewêkî hêna gyane baranî pêwe
Yaxwa nebarê gyane yarim be rêwe
Erê çawciwan koçî kird wey bê malawayî
Ey zor bê dermane wey derdî cudayî
Erê paş to heram bû wey helperkê û şayî
Erê helperkê û şayî

Kewtuwete beyniman gyane hew kej û hew ko
Meger bay rehmet gyane bimgênê be to
Erê çawciwan koçî kird wey bê malawayî
Erê zor bê dermane wey derdî cudayî
Erê paş to heram bû wey helperkê û şayî
Erê helperkê û şayî

Her min alozî gyane xeyalî tome
Her çaw be giryan gyane şelalî tome
Erê çawciwan koçî kird wey bê malawayî
Erê zor bê dermane wey derdî cudayî
Erê paş to heram bû wey helperkê û şayî
Erê helperkê û şayî