← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بڕۆ

لەیلا فەریقی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بڕۆ ئەگەر نرخی خۆشەویستی من نەزانی
برۆ ئەگەر ساتێک دڵنیا نیت بە گومانی
بڕۆ واز بهێنە بێدەنگ بڕۆ بە ئاسانی
بڕۆ دوور بڕۆ تۆ دوور بڕۆ تاکوو دەتوانی

بڕۆ ئەگەر پێت وایە لەگەڵما نیگەرانی
بڕۆ گەر هەست ناکەی لەگەڵ منا کامەرانی
بڕۆ کە ناتەوێ چی تر لە نیگام بڕوانی
بڕۆ لەگەڵ من تا هەتایە بە تەما نی
بەڵام گیانە هەرکە زانیت پەشیمانی
وەرە، بگەڕێوە ڕێگای دڵم پێ دەزانی
وەرە، هەرچی بووە هەر خۆشەویستی جارانی
وەرە، هەناسەمی تۆ هەر بینایی چاوانی
وەرە

بڕۆ من بێباکم لە تەنیایی و لە خەمانی
برۆ دەگرم بەرگەی جێهێشتن و برینانی
بڕۆ قەت ناهێڵم بە سووتانی من بزانی
بڕۆ قەت نابینی کزەی دەروون و تاسانی
بەڵام گیانە هەرکە زانیت سەرگەردانی
وەرە، بێ دۆست و بێ یار و پەرێشانی
وەرە، کردت بیری خۆشەویستی و ئێوارانی
وەرە، لێت دەبوورم بە دڵی پڕ لە ئەوینی مێهرەبانی
وەرە
Biro eger nirxî xoşewîstî min nezanî
Biro eger satêk dilnya nît be gumanî
Biro waz bihêne bêdeng biro be asanî
Biro dûr biro to dûr biro takû detwanî

Biro eger pêt waye legelma nîgeranî
Biro ger hest nakey legel mina kameranî
Biro ke natewê çî tir le nîgam birwanî
Biro legel min ta hetaye be tema nî
Belam gyane herke zanît peşîmanî
Were, bigerêwe rêgay dilim pê dezanî
Were, herçî buwe her xoşewîstî caranî
Were, henasemî to her bînayî çawanî
Were

Biro min bêbakim le tenyayî û le xemanî
Biro degirim bergey cêhêştin û birînanî
Biro qet nahêlim be sûtanî min bizanî
Biro qet nabînî kizey derûn û tasanî
Belam gyane herke zanît sergerdanî
Were, bê dost û bê yar û perêşanî
Were, kirdit bîrî xoşewîstî û êwaranî
Were, lêt debûrim be dilî pir le ewînî mêhrebanî
Were