← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەختەر
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەختەر کیژی کوردی چاومەست ئەی پێشمەرگەی میللەتپەرست ئیلهامبەخشی شێعر و هەڵبەست* کە دیتمی تفەنگ بەدەست زانیم گوڵی هیوا پشکووت بەیانی ئازادی ئەنگووت ئەختەر پێشمەرگەی کۆڵنەدەر ئەختەر ئەی گوڵی نێو سەنگەر خوێنت دەتکێ های لە* خەنجەر دەگری بەری هێرشی عەسکەر سێرەت گرت بەو چاوە جوانە لە کەلەکەی ئەو بیژوانە ئەی لە کەلەکەی ئەو بیژوانە شەقت هەڵدا لە زێڕ و جل تووڕەت هەڵدا* کلدان و کل توندت کردۆ پشتێنی شل فیشەکدانت کردۆتە مل پساندت بازنە و پاوانە دەستت دا تفەنگ پیاوانە ناڕێژی چاو، سوور ناکەی لێو شانە ناکەی بسکی پەشێو یەکجاری فڕێت دا چارشێو ئەوە ڕووت کردە چڕ و کێو دەبڕی جەرگی دوژمنی زۆڵ بە سەرنێزە، نەک بە مژۆڵ
Exter kîjî kurdî çawmest Ey pêşmergey mîlletperist Îlhambexşî şê’ir û helbest* Ke dîtmî tifeng bedest Zanîm gulî hîwa pişkût Beyanî azadî engût Exter pêşmergey kolneder Exter ey gulî nêw senger Xwênit detkê hay le* xencer Degrî berî hêrşî ’esker Sêret girt bew çawe cwane Le kelekey ew bîjwane Ey le kelekey ew bîjwane Şeqit helda le zêr û cil Tûret helda* kildan û kil Tundit kirdo piştênî şil Fîşekdanit kirdote mil Pisandit bazne û pawane Destit da tifeng pyawane Narêjî çaw, sûr nakey lêw Şane nakey biskî peşêw Yekcarî firêt da çarşêw Ewe rût kirde çir û kêw Debrî cergî dujminî zol Be sernêze, nek be mijol