← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بێ تۆ بیمار و بێحاڵم

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەتا چین کەوتە سەر زوڵفت دڵم گیراوە بەو چینە
خەیاڵیشم بە لای نایە پەکوو لەو چینە پڕچینە

ساقی بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە
بیخۆم بە سڵامەتی ئەو تاقە خاڵە
نازدار گیان نەکەی لە کوێی
شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ زامدار و عەبداڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ

ساقی بۆم تێکە شەرابی کۆنە و نوێ
بەشکەم بە مەستی گوڵی دڵەکەم بپشکوێ
نازدار تۆ نەکەی لە کوێی
شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ زامدار و عەبداڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ

ساقی بۆم تێکە جامێ لەو شەراوە
بیخۆم بە سڵامەتی ئەو جووتە چاوە
نازدار گیان نەکەی لە کوێی
شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ زامدار و عەبداڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم ئەوشۆ
Heta çîn kewte ser zulifit dilim gîrawe bew çîne
Xeyalîşim be lay naye pekû lew çîne pirçîne

Saqî bom têke şerabî hew sale
Bîxom be silametî ew taqe xale
Nazdar gyan nekey le kwêy
Şûşey dilekem şikawe
Bê to zamdar û ’ebdalim ewşo
Bê to bîmar û bêhalim ewşo

Saqî bom têke şerabî kone û nwê
Beşkem be mestî gulî dilekem bipşikiwê
Nazdar to nekey le kwêy
Şûşey dilekem şikawe
Bê to zamdar û ’ebdalim ewşo
Bê to bîmar û bêhalim ewşo

Saqî bom têke camê lew şerawe
Bîxom be silametî ew cûte çawe
Nazdar gyan nekey le kwêy
Şûşey dilekem şikawe
Bê to zamdar û ’ebdalim ewşo
Bê to bîmar û bêhalim ewşo