← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەوارە

شەهین تاڵەبانی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

شەوێکی ساردی زستان دوور بووم لە کۆڕی دۆستان
لە بەزمی مەیپەرەستان لە دەنگی دیدەمەستان
هەوارە گیان هەوارە ئەرێ ساز بە بچینە هەواری
سەفەرێکم کەوتە بەر گیانە چیت بۆ بێنم بە دیاری

کە تۆ هاتی بەهار هات بۆنی گوڵ و گوڵزار هات
کە یاری نازدارم هات دەرمانی دەردەدار هات
هەوارە گیان هەوارە ئەرێ کاتی گوڵ و گوڵزارە
لە داوێنی کۆساران گیانە ساز کەین هەڵ کەین دەوارە

بانگم کە باخی سێوان خەندەت بێتە سەر لێوان
زوڵفت بە شنە با شێوان خەم با بردی لەنێوان
هەوارە گیان هەوارە ئەرێ ساز بە بچینە هەواری
سەفەرێکم کەوتە بەر گیانە چیت بۆ بێنم بە دیاری
Şewêkî sardî zistan dûr bûm le korî dostan
Le bezmî meyperestan le dengî dîdemestan
Heware gyan heware erê saz be biçîne hewarî
Seferêkim kewte ber gyane çît bo bênim be dyarî

Ke to hatî behar hat bonî gul û gulzar hat
Ke yarî nazdarim hat dermanî derdedar hat
Heware gyan heware erê katî gul û gulzare
Le dawênî kosaran gyane saz keyn hel keyn deware

Bangim ke baxî sêwan xendet bête ser lêwan
Zulifit be şine ba şêwan xem ba birdî lenêwan
Heware gyan heware erê saz be biçîne hewarî
Seferêkim kewte ber gyane çît bo bênim be dyarî